هەولێر... مەراسیمی دەستکەوتە ئەکادیمیەکان 2026

هەولێر... مەراسیمی دەستکەوتە ئەکادیمیەکان 2026

هەولێر...
مەراسیمی دەستکەوتە ئەکادیمیەکان 2026

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، هۆڵی ڤێر کونسولی گشتی بریتانیا لە هەولێر، ژمارەیەک کەسایەتی ئەکادیمی، بەشداربوون لە ڕێورەسمی خەڵاتکردنی قوتابییە سەرکەوتووەکانی پێشبڕکێی ئۆڵۆمپیادە نێودەوڵەتییەکان و قوتابییە یەکەمەکانی تاقیکردنەوە وزارییەکانی قوتابخانەکانی ئیشق و نیلۆفەر.

لە مەراسیمەکەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ قوتابیان خواست لە قۆناغەکانی داهاتووی خوێندنیاندا.

لە کۆتایی ڕێورەسمەکەشدا، خەڵات و ڕێزلێنان پێشکەش بە قوتابییە یەکەمەکان و سەرکەوتووانی ئۆڵۆمپیادە نێودەوڵەتییەکان کرا، وەک هاندانێک بۆ بەردەوامبوونیان لەسەر ڕێڕەوی داهێنان لە کایە زانستی جیاوازەکاندا.