له‌ هەولێر.. نزیکەى 20 تۆن هاوکارى دەرمان و پێداویستى پزیشکى بۆ زیانلێكەوتووانی بوومه‌له‌رزه‌ی تورکیا ڕه‌وانه‌ كرا

له‌ هەولێر.. نزیکەى 20 تۆن هاوکارى دەرمان و پێداویستى پزیشکى بۆ زیانلێكەوتووانی بوومه‌له‌رزه‌ی تورکیا ڕه‌وانه‌ كرا


ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.4.5، بە ئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى و مەمەد مەولود یاقوت، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەولێر، وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان نزیکەى 20 تۆن هاوکارى دەرمان و پێداویستى پزیشکى لەڕێگەى 8 بارھەڵگرەوە بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بەڕێکرد.

پێشتریش لە سنووری پارێزگاری هەولێر، لە ڕێگەى کەمپینى هەولێر، چەندین کاروانی دیکەی ھاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکانی تورکیا و سووریا نێردراون، کە پێکھاتبوو لە خۆراک و کەرەستەی خۆگەرمکردنەوە و چەندین پێداویستی دیکە.

جێگەى باسە، بەرەبەیانی دووشەممە 6ی شوباتی 2023، دوو بوومەلەرزە بەگوڕی 7،8 و 7،6 پلە تورکیایان ھەژاند و بوومەلەرزەکان سووریاشیان گرتەوە و لە ھەرێمی کوردستانیش بەگوڕی 4،7 پلە ھەستی پێکرا. رۆژی چوارشەممە 8ی شوباتی 2023 بە سەرپەرشتی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە و کەمپینێکی بەرفراوانی بۆ ھاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکان راگەیاند و لە پارێزگاکانی ھەولێر و شارەکانى ترى هەرێمى کوردستان کەمپین بۆ کۆکردنەوەی ھاوکاریی بۆ زیانلێکەوتووان دەستپێکرا.