کارکردن لە پڕۆژەی ستراتیژیی دووسایدی هەولێر - کۆیە بە ستانداردی بەرز و نێودەوڵەتی بەردەوامە.
کارکردن لە پڕۆژەی ستراتیژیی دووسایدی هەولێر - کۆیە بە ستانداردی بەرز و نێودەوڵەتی بەردەوامە.
لە ئێستادا کار لەسەر درێژایی 32 کیلۆمەتر دەکرێت و چینی دووەمی قیڕ بە درێژایی 12 کیلۆمەتر ڕاخراوە.
کارەکانی پڕۆژەی نیشتمانی و ستراتیژیی ڕێگای دووسایدی نێوان هەولێر و کۆیە بەردەوامە کە پانی ڕێگاکە 32 مەتر پانە. هەر سایدێک لە ٣ لاینی هاتووچۆ (پانی هەر لاینێک ٣.٧٥ مەتر) و لاینێکی فریاگوزاری (شۆڵدەر) پێکهاتووە.
پڕۆژەکە چەندین ژێرپرد (ئەندەرپاس) و بەرزەپرد (ئۆڤەرپاس) لەخۆدەگرێت، لەوانەش دروستکردنی پردێکی گەورە بە درێژیی 250 مەتر، بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکان، لە ناوەڕاستی ڕێگاکەدا بارستەی کۆنکرێتی (نیوجێرسی) دادەنرێت، لەگەڵ پەرژینی پاراستن، سیستەمی ئاودێری و ئاوەڕۆی پێشکەوتوو، و تهواوی هێماکانی هاتووچۆ بەپێی پێوەرە جیهانییەکان.
بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە، ماوەی گەشتکردن لە نێوان هەولێر و کۆیە لە کاتژمێرێکەوە کورتدەبێتەوە بۆ تەنیا ٢٥ تا ٢٧ خولەک.