هەڵمەتی ڕێکخستنەوە و جوانکاریی سەوزایی لە هەولێر دەستی پێکرد

هەڵمەتی ڕێکخستنەوە و جوانکاریی سەوزایی لە هەولێر دەستی پێکرد

هەڵمەتی ڕێکخستنەوە و جوانکاریی سەوزایی لە هەولێر دەستی پێکرد

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بۆ جوانکردنی ڕووخساری شار و فراوانکردنی خزمەتگوزارییە ژینگەییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 19.10.2026 بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر، فراوانترین هەڵمەتی گشتی بۆ ڕێکخستنەوە، پاکوخاوێنی و جوانکاریی سەوزایی لە شەقام و گۆڕەپان و پارکەکانی شاری هەولێر دەست پێکرد.

چالاکییەکانی ئەم هەڵمەتە بریتین لە چاندنی دار و ڕووەکی جوانکاری لە چەندین شوێنی شار، پاککردنەوەی گۆڕەپان و شوێنە گشتییەکان، هەڵپاچین و ڕێکخستنی دار و دەوەن، بڕین و ڕێکخستنی چیمەن و سەوزایی دوورگە ناوەندییەکان، شووشتن و پاککردنەوەی نافوورەکان، چاکسازیی سیستەمی ڕووناکی، هەروەها دانانی فیسفۆر و چەسپاندنی کورسییەکانی پارکی هەوار.