شەقامەکانی هەولێر بە جوانکاری سەوزایی دەڕازێتەوە
شەقامەکانی هەولێر بە جوانکاری سەوزایی دەڕازێتەوە
لە چوارچێوەی گرنگیدانی بەردەوامی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بە جوانکردن و سەوزکردنی پایتەخت، تیمەکانى ئەندازەی پارکەکان هەڵمەتێکی فراوانیان دەستپێکرد.کە بریتییە لە بڕین و تەقلیمکردن و ڕێکخستنەوەی دار و گوڵ و سەوزاییەکان، لەگەڵ نۆژەنکردنەوە و خاوێنکردنەوەی نافوورەکانی ناو شەقام و پارکە گشتییەکانی شاری هەولێر.