پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە باڵیۆزی ئۆکراینا لە عێراق دەکات
پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە باڵیۆزی ئۆکراینا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 2026.10.20، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە ئیڤان دۆڤھانیچ، باڵیۆزی کۆماری ئۆکراینا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، باڵیۆز خۆشحاڵى خۆى نیشاندا بە سەردانى کردنى هەولێری پایتەخت و رایگەیاند کە ئەمەیەکەم سەردانیەتى بۆ هەرێمى کوردستان لە دواى وەرگرتنى پۆستى باڵیۆزى ووڵاتەکەى لە عێراق و ئاماژەى بەوەدا کە مەبەستیەتى پەرە بە پەیوەندیەکانیان بدەن لەگەڵ هەرێمى کوردستان لە بوارە جیاوازەکان، لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر ، وێڕای بەخێرهێنانی ئاماژەی بەوەدا كە هەرێمى کوردستان خوازیارى پتەوکردنى پەیوەندیە لەگەڵ ووڵاتان لەسەر بنەماى بەرژەوەندى هاوبەش.
لەو چوارچێوەیەشدا، باڵیۆزی ئۆکراینا ئاشکرای کرد کە کردنەوەی کونسڵخانەی گشتی وڵاتەکەی لە هەولێر یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی و لە قۆناغی کۆتایی ڕێکارە ئیدارییەکان دایە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ قووڵکردنەوەی پێگەی دیپلۆماسییان لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو پرسەش پارێزگاری هەولێر پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی ئیدارەی پارێزگای هەولێری بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپات کردەوە، هەروەها ئامادەیی تەواوی دامەزراوەکانی پارێزگای هەولێری نیشان دا بۆ پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکاری و پاڵپشتییەک لە پێناو سەرخستنی ئەرکی باڵیۆز و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا لە سێکتەرە جیاجیاکاندا.
لەكۆتایی دیدارەكەشدا، هەردوولا هەردوولا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئۆکراینا کردەوە و گفتوگۆیان لەبارەى هەنگاوەکانى بەرەوپێشچوونى پەیوەندییەکان لە بوارەکانى بازرگانى و وەبەرهێنان و خوێندن و کەلتورى كرد.