لە هەولێر .... پاڵەوانیەتیی گۆڵف دەستی پێكرد

لە هەولێر .... پاڵەوانیەتیی گۆڵف دەستی پێكرد

لە هەولێر ....
پاڵەوانیەتیی گۆڵف دەستی پێكرد

ئەمڕۆ چوارشەممە2026.10.28، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەكی تر لە وەرزشوانان و وەرزشدۆستان، ڕێوڕەسمی کردنەوەی پاڵەوانیەتیی گۆڵف لە شاری هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو، کە لەلایەن یەکێتیی گۆڵفی عێراقییەوە ڕێکخرابوو.

پاڵەوانیەتییەکە بە بەشداری ژمارەیەک لە یاریزانان و هۆگرانی ئەم وەرزشە دەستیپێکرد، کە ئامانج لێی پەرەپێدانی زیاتری یاری گۆڵف و ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ وەرزشوانان تا بتوانن تواناکانی خۆیان تێدا تاقیبکەنەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە یەکێتیی گۆڵفی عێراق و سەرپەرشتیارانی پاڵەوانیەتییەکە کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم چالاکییە وەرزشییە، هەروەها جەختی لەپشتگیری بەردەوامی پارێزگای هەولێر بۆ سەرجەم سێکتەرە وەرزشییەکان و میوانداریکردنی پاڵەوانیەتییە جۆراوجۆرەکان کردەوە، کە دەبنە هۆی بووژانەوەی زیاتری ناو ناوبانگی وەرزشیی شارەکە.