هەولێر … چوارەمین پێشانگای هەلی کار کرایەوە

هەولێر … چوارەمین پێشانگای هەلی کار کرایەوە

هەولێر …
چوارەمین پێشانگای هەلی کار کرایەوە

ئەمرۆ یەکشەممە، رێکەوتی 1.11.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ژمارەیەک لە مامۆستاو و قوتابیانی زانکۆ، بە هەماهەنگی نێوان زانکۆکانی نۆلج و زانکۆی بەیان، مەراسیمی کردنەوەی چوارەمین پێشانگای هەلی کار لە کەمپەسی زانکۆی نۆلج بەڕێوەچوو.

ئەم پێشانگایە بە ئامانجی دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان دەرچووان و داواکارانی کار لەگەڵ کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت، ناساندنی هەلی کار و فراوانکردنی دەرفەتەکانی دامەزراندنی گەنجان ڕێکخراوە.

پێشانگاکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری نێوان زانکۆکان و بازاڕی کار و گونجاندنی تواناکانی دەرچووان لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کار.