…. هەولێر … بەرنامەی «داهێنان لە قوتابخانەکان» بۆ 100 قوتابخانەی حکومی راگەێندرا
…….
هەولێر …
بەرنامەی «داهێنان لە قوتابخانەکان» بۆ 100 قوتابخانەی حکومی راگەێندرا
ئەمڕۆ یەکشەممە، 1.11.2026 بە ئامادەبوونی د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، د. هێمن میرانی بهڕێوهبهری گشتیی دیوانی وهزارهتی ناوخۆ ، لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، بەڕێوەبەری ئینستیوتی داهێنان و نوێگەری، ژمارەیەک لە مامۆستایان و قوتابیان، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە کۆمەڵگای پەروەردەیی بارزانی نەمر، فراوانکردنی بەرنامەی «داهێنان لە قوتابخانەکان» بۆ 100 قوتابخانەی حکومی ڕاگەیەندرا.
شایانی باسە، بە پێی ڕێنمایی و بڕیاری ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیار دراوە ئەم پرۆسەیە لە سەرجەم قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.
فراوانکردنی ئەم بەرنامەیە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پەرەپێدانی کەرتی پەروەردە و بەهێزکردنی داهێنان و نوێگەری لە ژینگەی خوێندندا دێت، بە ئامانجی گەشەپێدانی تواناکانی قوتابیان، هاندانی بیرکردنەوەی داهێنەرانە و دۆزینەوە و پەرەپێدانی بەهرەکانیان لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان .
ئەم هەنگاوەش دەرفەتی زیاتر بۆ فێربوونی شێوازە نوێکانی خوێندن و چەسپاندنی کولتووری داهێنان لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستاندا دڕەخسێنێت.