ئاگادارییەک لە لیژنەى باڵاى بەناوکردنى خانووە زێدەرۆکان لە پارێزگاى هەولێر

ئاگادارییەک لە لیژنەى باڵاى بەناوکردنى خانووە زێدەرۆکان لە پارێزگاى هەولێر

ئاگادارى گشت ئەو هاولاتییانە دەکەینەوە کە خاوەنى زێدەڕۆینە لەسەر زەوى شارەوانییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، کۆتا ڕێککەوت بۆ وەرگرتنى داواکارییەکانییان بۆ تەملیک کردنى خانوە زێدەڕۆکان بریتیە لە(2022.9.9) پاڵپشت بەمادەى (2) بڕگەى (3) لەیاسایی ژمارە (7)ى ساڵى 2021، دواى ئەم ڕێککەوتە داواکارى لەهیچ هاوڵاتییەک وەرناگیرێت و مافى تەملیک کردنیان نابێت و زەویەکە و خانووە زێدەڕۆکە بەناوى شارەوانى تۆماردەکرێت بەپێى یاسای ژمارە(1)ى ساڵى 2021 بەزیادکردنى ئاشکرا دەفرۆشرێت.
بۆیە تکایە پەلەبکەن لەپێشکەشکردنى داواکارییەکانتان بۆ یەکە کارگێڕییەکان و ئەم هەلە لەدەست نەدەن، دڵنییاتان دەکەینەوە کە لیژنەکانمان تەواوى ئاسانکارى و هاوکاریتان دەکەن.
لیژنەى باڵاى بەناوکردنى خانووە زێدەرۆکان لەپارێزگاى هەولێر