هەولێر… کردنەوەی پێشانگای شێوەکاریی هونەرمەند ئەرکان موسا

هەولێر…  کردنەوەی پێشانگای شێوەکاریی هونەرمەند ئەرکان موسا

هەولێر…

کردنەوەی پێشانگای شێوەکاریی هونەرمەند ئەرکان موسا

لە پێناو پەرەپێدانی ناسنامەی کلتووری و پیشاندانی توانای داهێنەریی هونەرمەندانی کوردستان، ئێوارەی، سێشەممە، 17.6.2026 بە ئامادەبوونی ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت، د. دیندار زێباری، ڕێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان، و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کوردستان و هەوادارانی هونەری، پێشانگای شێوەکاریی هونەرمەند ئەرکان موسا، لە هۆڵی ئەربیل ئەڤینۆ، بەڕووی بەشداربوواندا کرایەوە.

لە پێشانگاکەدا، کۆمەڵێک لە بەرهەمە هونەرییەکانی هونەرمەند ئەرکان موسا خرانەڕوو، کە لە ڕێگەی ڕەنگ و شێوەی هونەرییەوە، گوزارشتیان لە جوانی سروشتی کوردستان، سەرکردەو مێژوو، شۆڕش و خەباتی گەلەکەمان و پەیوەندیی نەتەوەیی بە خاک و نیشتمان دەکرد .

ئامانج لە کردنەوەی ئەم پێشانگایە، پشتگیریکردن لە جوڵەی هونەری و کلتووری، هاندانی هونەرمەندان و پیشاندانی تواناکان و بەرهەمە داهێنەرانەکانیان، هەروەها دەوڵەمەندکردنی ژینگەی هونەری و کلتووریی شاری هەولێر بوو .