هەولێر .... جەخت لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان کرایەوە

هەولێر .... جەخت لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان کرایەوە

هەولێر ....
جەخت لە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان کرایەوە

ئێوارەی چوارشەممە ٢٥ـی ١١ـی ٢٠٢٦، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بە سەرپەرشتی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەت، پارێزگاری هەولێر، و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسانی دیکەی ئیداری و ڕێکخراوەیی لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، هەڵوەستەیەکی ورد لەسەر دۆخی سیاسی و ئەو ئاڵنگاری و گوشارانە کرا کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە.

بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە کە دەستکەوتەکانی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئارامی، ئاوەدانی و قەوارەی دەستووری، بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی درێژخایەنی گەلی کوردستانن و پاراستنیان ئەرکێکی نیشتمانیی لەپێشینەیە.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئاماژە بە مێژووی فیدراڵی و دەستکەوتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا و هەموو جۆرە هەوڵێک بۆ لاوازکردنی قەوارەی هەرێم یان پێشێلکردنی مافە دەستووری و نەتەوەییەکان ڕەتکرایەوە.

هاوکات دووپات کرایەوە کە هەرێمی کوردستان بە هەموو توانایەکەوە بەرگری لە مافە ڕەواکان و سەروەریی خۆی دەکات و ڕێگە بە بەزاندنی هێڵە سوورە نیشتمانییەکان نادات.