پارێزگاری هەولێر بەشداری لە چالاکییەکانی هەفتەی خواردنی ئیتاڵی لە جیهاندا کرد

پارێزگاری هەولێر بەشداری لە چالاکییەکانی هەفتەی خواردنی ئیتاڵی لە جیهاندا کرد

پارێزگاری هەولێر بەشداری لە چالاکییەکانی هەفتەی خواردنی ئیتاڵی لە جیهاندا کرد

ئەمشەو پێنجشەممە 26.11.2026 لەسەر قەڵاتی هەولێر، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، باڵیۆزو کونسلی ئیتاڵی لە هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە بزنسمان و پیاوانی کار، چالاکییەکانی هەفتەی خواردنی ئیتاڵی لە جیهاندا بەڕێوەچوو.

ئەم دەستپێشخەرییە ساڵانەیە کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیاوە لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەدەچێت، ئامانجی ناساندنی کولتوور، داهێنان و دەوڵەمەندی خواردنی ئیتاڵی و بەهێزکردنی پەیوەندییە کولتوورییەکان لەگەڵ وڵاتانی جیهانە.

لە چوارچێوەی خولی یازدەهەمی ئەم دەستپێشخەرییە، کونسوڵخانەی گشتیی ئیتاڵیا لە هەولێر، بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر، خولێکی تایبەتی فێربوونی چێشت لێنانی ئیتاڵی بۆ ١٥ قوتابی لە بەشە جیاوازەکانی زانکۆ ڕێکخستووە

ئەم چالاکییە جگە لە پەرەپێدانی تواناکانی قوتابیان، دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئاشنابوونی زیاتر بە کولتوور و نەریتی خواردنی ئیتاڵی، کە بەشێکی گرنگە لە میراتی کولتووری و شارستانیی ئەو وڵاتە.
بەڕێوەبردنی ئەم جۆرە چالاکییانەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی کولتووری، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا و ناساندنی هەولێر وەک شارێکی کراوە بەڕووی کولتوور و شارستانییەتە جیاوازەکان.