هەولێر …. مەراسیمی ناساندنی کتێبی «ڕوانین» بەڕێوە چوو
هەولێر ….
مەراسیمی ناساندنی کتێبی «ڕوانین» بەڕێوە چوو
ئێوارەی ئەمرۆ 28.11.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، ژمارەیەک لە هەواداران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی داڤین، مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی «ڕوانین» لە نووسێنی (روان عەبدولمەجید بابان )ی بەڕێوە برد.
هەر لەم چالاکیەدا، ماموستا کازم کۆیی چەند شعێریکی خۆیی بۆ ئامادەبووان خوێندەوە، کە تایبەت بوو بە شاری هەولێر …
ئەم چالاکییە، لە هۆڵی سەفوەت جەراح، بە مەبەستی پشتگیریکردن لە جووڵەی ڕۆشنبیری و پەرەپێدانی کولتووری خوێندنەوە ئەنجام درا .