هەولێر …. بەردەوامی کاری نۆژەنکردنەوەی شەقام و دانانی بۆری ئاگرکوژێنەوە لە ناوچەی بازاڕی قەیسەری
هەولێر ….
بەردەوامی کاری نۆژەنکردنەوەی شەقام و دانانی بۆری ئاگرکوژێنەوە لە ناوچەی بازاڕی قەیسەری
لە چوارچێوەی پرۆژەکانی نۆژەنکردنەوە و باشترکردنی ژێرخانی خزمەتگوزارییەکانی شاری هەولێر، کاری دانانەوەی بەردی شەقام لە شەقامی کوتر سەلام، کۆتایی گەڕەکی کۆتا بەرگە، دەستی پێکردووە.
ئەم کارە لە ڕێگەی نۆژەنکردنەوە و دانانەوەی بەردی شەقامەکەوە، ئامانجی باشترکردنی دۆخی ڕێڕەوی هاتووچۆ و جوانکاریی دیمەنی ناوچەکەیە.
لە هەمان کاتدا، لە شەقامی بەرامبەر باخی شار و ڕووبەڕووی قەڵای هەولێریش، کاری دانانی بۆری تایبەت بە سیستەمی ئاگرکوژاندنەوە دەستی پێکردووە، کە بە مەبەستی بەهێزکردنی ئامادەکارییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و پاراستنی بازاڕی قەیسەری لە مەترسییەکانی ئاگرە.
ئەم هەنگاوانە لە چوارچێوەی گرنگیدان بە نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان، پەرەپێدانی ژێرخانی خزمەتگوزاری و بەهێزکردنی ڕێوشوێنەکانی سەلامەتی و پاراستنی شوێنە بازرگانی و مێژووییەکانی شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێن