لە قوتابخانەى هەژارى بنەڕەتى، به خوله‌كێك وه‌ستان قوتابیان ڕێزیان له شه‌هید بارزان ئیسماعیل گرت
یه‌كشه‌ممه 2021.12.5، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولیر و دلێر عبداللە، بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەند و بەڕێوەبەر و مامۆستایانى قوتابخانە و قوتابیانى قوتابخانەى هەژارى بنەڕەتى تێکەڵاو، لەڕێورەسمێکدا به خوله‌كێك وه‌ستان ڕێزیان له شه‌هید بارزان ئیسماعیل گرت.
لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند: "ئەنجامدانى ئەو مەراسیمە له سه‌رجه‌م قوتابخانه حكوومی و ناحكوومییه‌كان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، جگە لەوەى ڕێزگرتنە لەو قوتابیە، ڕێزگرتنە لە قارەمانیەتى پێشمەرگە و خوێنى شەهیدان و وەستانەوەی ئیرادەى خەڵکى کوردستانە بەرامبەر بە تيرۆ و تيرؤرستان و تاریک پەرستان".
جێگەى باسە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م قوتابخانه حكوومی و ناحكوومییه‌كان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌خوله‌كێك وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان بەتایبەت شەهید بارزان وه‌ستان. شه‌هید بارزان ئیسماعیل ته‌مه‌ن 10 ساڵ، قوتابی پۆلی چواری بنه‌ڕه‌تی بوو لە قوتابخانه‌ی خدر جیجە له سنووری قه‌زای مه‌خموور، له شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو له كاتی په‌لاماردانی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر گوندەکەیان خۆی و 2 براكه‌ى دیكه شه‌هید بوون.