لەژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر، ۆرکشۆپێک لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرنگی وەرگرتنی ڤاکسین دەستى بەکارەکانى کرد

لەژێر چاودێری پارێزگاری هەولێر، ۆرکشۆپێک لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرنگی وەرگرتنی ڤاکسین دەستى بەکارەکانى کرد

سەرلەبەیانى یەکشەممە 2021.12.5، لەژێر چاودێری و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، WHO ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستیی گشتیی هەولێر، دەستى بە کارەکانى ۆرکشۆپێکی سێ ڕۆژە بۆ مامۆستایانی ئاینی و مامۆستایانی زانکۆ و ناوەندەکانى خوێندن لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرنگی وەرگرتنی ڤاکسین کرد.
لەڕێورەسمەکەدا کە د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر ئامادەى بوو، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى بەخێرهێنانى بەشدار بووان کە لەسەرجەم شارەکانى هەرێمى کوردستان هاتوون، دەست خۆشى لە WHO ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی و بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستیی گشتیی هەولێر کرد بۆ ئەنجامدانى ئەم ۆرکشۆپە و ڕایگەیاند: "ئەنجامدانى ئەم ۆرکشۆپە کە ئامانج لێى زیاتر هۆشیارکردنەوەى کۆمەڵگایە لەبەرامبەر ڤایرۆسى کۆرونا و مەترسیەکانى کە دەبینین ڕۆژ دواى ڕۆژ ئەم پەتایە زێتر تەشەنەدەکات و بەهۆیەوە بەداخەوە ئازیزانمان لەدەست دەدەین و ژمارەى تووشبووانیشى لەبەرزى و نزمیدایە، بەشدار بووانى ئەم ۆرکشپۆپەش کە دوو توێژى کاراى نێو کۆمەڵگان، گوێلێگیراون و هاوڵاتییان ئامۆژگاریی و ڕێنوێنیەکانیان بەهەند وەردەگرن، بۆیە بەناوى پارێزگاى هەولێر و حکومەتى هەرێمى کوردستان، وێڕاى سوپاس بۆ مامۆستایانى ئاینى و مامۆستایانى زانکۆ و ناوەندەکانى ترى خوێندن کە هەمیشە هاوکاربوونە لە هۆشیارکردنەوەى هاولاتییان و پابەندکردنیان جێبەجیکردنى ڕێنمایی و ڕێکارەکانى خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا، هیوادارین بۆ لەمەودواش بەهەمان شێوە ڕۆڵى گەورە و دیارى خۆیان ببینن و هاوکار و هەماهەنگمان بن لەهاندان و پابەندبوونى هاوڵاتییان بە ڕێکارەکانى خۆپارێزى و جێبەجێکردنى ڕێنماییە تەندروستیەکان".