رێزلێنانی پەرلەمان پێشکەش بە ژمارەیەک کەسایەتی و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کرا

رێزلێنانی پەرلەمان پێشکەش بە ژمارەیەک کەسایەتی و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کرا

پێش نیوەڕۆى یەکشەممە 2021.12.5، بەئامادەبوونى د.هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و مونا قەهوەچى، سکرتێرى پەرلەمانى کوردستان و بەشیکى دیکە لە پەرلەمانتاران، لەنێو پەرلەمانگە کوردستان لە ڕێورەسمێکدا رێزلێنانی پەرلەمانى کوردستان پێشکەش بە ژمارەیەک کەسایەتی و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی کرا لەبەرامبەر ئەو ھاوکاری و ھەماھەنگییانەی پێشکەشی کەسانى خاوەن پێداویستى تایبەتیان کردووە.
پاشان پارێزگارى هەولێر، سەردانى هەریەک لە جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستانى لەپەرلەمانى کوردستان کرد و لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان د.هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و زانا مەلا خالید، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى و ئەندامانى فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانى کوردستان پێشوازى لێکرا.