بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، هاوکارى و یارمەتى بەسەر 900 خێزانى هەژار و کەمدەرامەت دابەشکرا
نیوەڕۆى 2021.12.5، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لقى هەولێری کۆمەڵەى مانگى سورى عێراقی بە هەماهەنگى خاچى سورى ئەڵمانى، لەچوارچێوەى دەستگیرۆیی و یارمەتیدان و هاوکاریکردنى خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان، دەستیکرد بە هاوکاریکردن و یارمەتیدانى (900) خێزانى هەژار و کەمدەرامەتى سنوورى پارێزگاى هەولێر.