بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کۆمەڵێک لاوى خۆبەخش ڕێزیان لێگیرا

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، کۆمەڵێک لاوى خۆبەخش ڕێزیان لێگیرا

ئێوارەى یەکشەممە 2021.12.5، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، ڕێکخراوى CNO تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان، لەرێورەسمێکدا بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى خۆبەخشى، ڕێزلێنانى پێشکەش بە کۆمەڵێک لاو و گەنجى خۆبەخش کرد.
لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەست خۆشى لە رێکخراوى ناوبرا بۆ ڕێکخستنى ئەم ڕێورەسمە، هیواى سەرکەوتنى بۆ لاوان و گەنجانى خۆبەخش خواست و تەئکیدى لە هەموو پشتیوانى و پاڵپشتیەک بۆ لاوان و گەنجان کردەوە.