پارێزگارى هەولێر، پڕۆژه‌ی قیڕتاوکردنى شه‌قامی سه‌ره‌كی نێوان هه‌ردوو گوندی (نازم ئاوه و میرزا ئه‌حمه‌د) بەسەرکردەوە
سەرلەبەیانی دووشەممە 2021.12.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، به‌یاوه‌ری مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر، پڕۆژه‌ی دروستكردن و قیڕتاوکردنى شه‌قامی سه‌ره‌كی نێوان هه‌ردوو گوندی (نازم ئاوه و میرزا ئه‌حمه‌د) بەسەرکردەوە.
پڕۆژه‌كه به‌گوژمه‌ی (340,522,000) سێ سه‌د و چل ملیۆن و پینج سه‌د و بیست و دوو هه‌زار دینار، له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگای هه‌ولێر له‌لایه‌ن كۆمپانیای نیڤرۆ جێبه‌جێده‌كرێت و ئێستا لە قۆناغى کۆتایدایە.
ئه‌م شه‌قامه سه‌ره‌كییه له‌پێشوتردا بەهۆی کۆنی ڕێگاكه ئاستەنگی زۆری بۆ هاولاتییانی ناوچه‌كه به‌گشتیی دروستكردبوو، به‌هۆی دروستكردنی جگە لەوه‌ی هه‌ردوو گوندی (نازم ئاوه و میرزا ئه‌حمه‌د) ده‌كاته خاوه‌نی شەقامێکی سەرەکی، له هه‌مانكاتدا هه‌ردوو گوندی (بێریات و گوندی عەززە) و گوندەکانی هاوسێكانیان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و بەتەواو بوونى ئەم شەقامە سەرکییە هەردوو گوندی (نازماوە و میرزا ئه‌حمه‌د) ده‌كاته خاوه‌نی هێڵی پاس و تاکسی کە هاولاتییانی ئه‌م ناوچه‌یه لەم خزمەتگوزاریەش بێبەشبوون بەهۆی کۆنی ڕێگاكه‌ی پێشوویان.