پارێزگارى هەولێر، ڕێزلێنان و دیارى پارێزگاى پێشكهش به دوو یاریزانى پایسکل سوارى و یاریزانێکى ماراسۆن کرد
دواى نیوەڕۆى دووشەممە 2021.12.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشواز لە ههریهك له یاریزانى پایسکل سوارى (شەعبان شهوكهت و بیلال ئیبراهیم) و یاریزانى ماراسۆنەکان (فەتاح تەیمور عەبودڵڵا) کرد.
پارێزگارى هەولێر، لەدیدارەکەدا وێڕاى دەستخۆشى لهو یاریزانانه کە توانیویانە دەستکەوتى باش بۆ شارى هەولێر بەدەستبهێنن، ڕایگەیاند: "ئێوە مایەى شانازین بۆ ئێمە، وەکو پارێزگاى هەولێر جارێکى دیکە تەئکید لەوەدەکەینەوە پشتیوانى لاوان و گەنجانى شارهكهمانین، ئەرکى ئێمەیە زەمینە سازى بکەین بۆ ئەوەى خزمەتى وەرزشکاران بکەین و هانیان بدەین و پشتیوانیان بین، ئێوەش دەستان خۆشبێت، پشتیوانى کارەکانتانین". لەکۆتایشدا، پارێزگارى هەولێر، ڕێزلێنان و دیارى پارێزگاى هەولێری پێشکەش بە هەرسێ یاریزان کرد.
جێگەى باسە، هەریەک لە یاریزانى پایسکل سوارى (شەعبان شهوكهت و بیلال ئیبراهیم) لەڕۆژى 2021.10.24، دواى مانگێک زیاتر له 3000 كم بهگهشتی بایسكل سوارى له شارى ترابزونى وڵاتى تورکیاوە بۆ ههولیێرى پایتەخت بریوو و گەڕانەوە بۆ هەولێرى پایتەخت، هەروەها یاریزانى ماراسۆن (فەتاح تەیمور عەبودڵڵا) یەکێکە لەو یاریزانانەى لە زۆربەى ماراسۆنەکانى شارى هەولێر پلەى یەکەمى بەدەستهێناوە کە دواترنیان سێیەمین ماراسۆنی (ڕاکردنى ئومێد)بوو کە لە ڕۆژى 2021.11.27 لەژێرناونیشانى (وەرزش دەکەین، ئومێد دەبەخشین) لە هەولێرى پایتەخت بەبەشدارى زیاتر لە 700 کەس جگە لە راکەرانی کوردستان، قوتابیانى بەشێک لە قوتابخانەکان و چەندین راکەر تر لە وڵاتە جیاوازەکانی ئەوروپا بەشدارییان کرد و داهاتی ماراسۆنەکەش بەخشرا بە نەخۆشخانەی نانەکەلی، تایبەت بە تووشبووانی شێرپەنجە.