بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، 16 ئافرەتى ژینگە پارێز ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، 16 ئافرەتى ژینگە پارێز ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا

رۆژی چوارشەممە 2021.12.8، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر، بەبۆنەى 16 ڕۆژەى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژ بەئافرەتان، لە درێژەى هەڵمەتى ژینگەیی لایەنە ژینگەیەکان، ڕێکخراوى ئاڤیارى هۆشیارى ژینگەیی بە پاڵپشتى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر لەژێرناونیشانى (ئافرەت ژینگەپارێزە) لەڕێورەسمێکدا 16 ئافرەتى ژینگە پارێز ڕێزلێنانیان پێشکەش کرا کە هەیەکە و بەجۆرێک تواناى خۆى لە خزمەتى ژینگەدا بەکارهێناوە.
لەوبارەیەشەوە، پارێزگاى هەولێر ویڕاى دەستخۆشى لە سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و ڕێکخراوى ئاڤیارى هۆشیارى ژینگەیی بۆ ڕێکخستن و ئەنجامدانى ئەو ڕێورەسمە ڕێزلێنانى پێشکەش بە بەشێک لە ئافرەتانە دابەشکرد.