پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى (6)ەمین ساڵیادى دامەزراندنى کەناڵى كوردستان24
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان بەڕێوەبەرى گشتیى و دەستەى کارگێڕى و سەرجەم کارمەند و میدیاکار و ڕۆژنامەوانانى كوردستان 24، بەبۆنەى (6)ەمین ساڵیادى دامەزراندنى کەناڵەکەتان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەى ئێوەى بەڕێز و بینەرانى کەناڵەکەتان دەکەین، ئومێد دەکەین وەک هەمیشە بەردەوامی بدەن لە پێشخستنى ڕهوتی رۆژنامهگهریی له كوردستان و خزمەتکردنى کوردستانیان.
كوردستان 24 لەماوەى ساڵانى ڕابردووی کارکردنیدا توانیویەتى ببێتە بڵندگۆى ڕاستەقینەو مینبەرێکى نیشتیمانى و خزمهتێكی زۆر پێشکەش بهگهل و نیشتیمان بکات و بهو پەڕى بەرپرسیاریهتیی کۆمەڵایەتی گەێنەرى دەنگ و ڕەنگى کوردستانیان بێت به جیهان.
دووبارە(6)ەمین ساڵیادى دامەزراندى کەناڵى كوردستان24 پیرۆزبێت و بەهیواى پێشکەوتن و سەرکەوتنى زیاتر لە کارەکانتان.
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر
2021.11.1