بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، پێشانگای (بۆنى خاک) کرایەوە
دووشەمە 2021.11.1، لەژێر چاودێرى و بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە گەلەرى میدیا، پێشانگای تایبەتی هونەرمەند شێوەکار دڵشاد کوێستانى بە ناونیشانی (بۆنى خاک) کرایەوە.
پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى تابلۆکانى پێشانگاکە، وێڕاى بەگەرمى بەخێرهێنانى هونەرمەند بۆشارى هەولێر و پیرۆزبایی بەبۆنەى کردنەوەى پێشانگاکەى دەستخۆشى لە هونەرمەند دڵشاد کوێستانى کرد و هیواى سەرکەوتنى زیاتر لەکارە هونەریەکانى بۆ خواست.