ڕاگەیندراوێک لە نووسینگەى پارێزگارى هەولێر، سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانى لافاوەکەى هەولێر

ڕاگەیندراوێک لە نووسینگەى پارێزگارى هەولێر، سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانى لافاوەکەى هەولێر

دواى ئەوەى ڕۆژى شەمە 2021.10.30، بەهۆى بارینى شەپۆلێکی بارانى بەخوڕ لافاو له‌ بەشێکى شارى هەولێر ڕوویدا، لەسەر فەرمان و راسپاردەى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پارێزگاى هەولێر لێژنەیەک لە بەرێوەبەرایەتى ڕووبەڕووبوونەوەى قەیرانەکانى پارێزگا، بەرگرى شارستانى، دەزگاى خێرخوازى بارزانى، لقى هەولێرى کۆمەڵەى مانگى سوورى عێراقی پێکهێنرا بۆ زانین و دەرخستنى ڕێژەى ئەو زیانانەى کە بەهۆى لافاوەکەوە بەر هاوڵاتییان کەوتووە، دەرەنجام زەرەر و زیانەکان بەمشێوەیەى لاى خوارە دیاریکران:-
یەکەم/ 500 خێزان، ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بەتەواوتی له‌ناوچوون
دووه‌م/ 130 ئۆتومبێل بەر لافاو کەوت و لەکار کەوتوون
سێیەم/ 127 خانوو زیانیان بەرکەوت
چوارەم/ 2 قوتابخانە و چەند پڕۆژەیەکى دروستکردنى شەقام و تۆڕکانى کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆکان زیانیانى زۆریان بەرکەوتووە
پێنجەم/ سوپاس بۆ خوداى گەورە کە هیچ زیانێکى گیانى نەبوو
نووسینگەى پارێزگارى هەولێر
2021.11.1