لەهەولێر، دیدارى دەستپاکى توێژینەوەى ئەکادیمى دەستى پێکرد
سێشەمە 2021.11.2، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پاریزگارى هەولیر و د.ئالان حەمەد سەعید، وەزیرى پەروردە و د.ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکى دەستەى دەستپاکى و د.جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ژمارەیەکى دیکە لە مامۆستایانى زانکۆ، لە هۆڵى سەنتەرى ڕۆشنبیرى و کۆمەڵایەتى زانکۆى سەڵاحەدین، دەستەى دەستپاکى و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ڕێکخراوى UNDP، دیدارى دەستپاکى توێژینەوەى ئەکادیمى ئەنجامدا.
لەدیدارەکەدا، چەندین بابەتى زانستی و ئەکادیمى لەبارەى جۆر و شێوازەکانى لادان لەدەستپاکى و کاریگەرى دەستپاکى ئەکادیمى لەسەر پێشکەشکردنى خزمەتگوزارییەکان لەدەزگا ئەکادیمیەکان و گرفت و ئالەنگارىییەکانى بەردەم دەستپاکى توێژینەوەى ئەکادیمى لەسەر ئاستى ناوخۆیی و ئەزموونى زانکۆ پیشکەوتووەکانى جیهان لە ڕووبەڕووبوونەوەى پێشێلکاریەکانى دەستپاکى گەنگەش و گفتووگۆى لەبارەوە کرا.