پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە باڵیۆزی بیلارووسیا لە عێراق و تورکیا کرد و باس لە بارودۆخى سەختى پەنابەرانى کورد کرا

پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە باڵیۆزی بیلارووسیا لە عێراق و تورکیا کرد و باس لە بارودۆخى سەختى پەنابەرانى کورد کرا

سێشەمە 2021.11.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازی لە ڤیکتۆر ریباک، باڵیۆزی بیلارووسیا لە عێراق و تورکیا کرد.
لە دیدارەکەدا، هەردوولا تەئکیدیان لە زیاتر پەرەپێدانى پەیوەندییە بازرگانى و ئابوورى و وەبەرهێنان کردەوە، لەوبارەیەوە پارێزگاری هەولێر ڕایگه‌یاند: "وەکو پارێزگاى هەولێر، دەمانەویت لەگەڵ هەموو ووڵاتان جگە لە پەیوەندی دیبلۆماسی، پەرە بە پەیوەندی بازرگانی و ئابوورییەکانمان بدەین و سود لەشارەزایی وڵاتان وەربگرین، دەرگای ئێمە بەڕووی هەموو کۆمپانیا و وەبەرهەمهێنەرانى بیلاڕوسیاش کرایەوە کە دەیانەوێت بێنە هەولێر و کار بکەن، لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان هەموو ئاسانکارییەکیان پیشکەش دەکەین".
لەتەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى ڕەوشى سەختى پەنابەرە گیرخواردووەکانى سنوورى نێوان بیلارووسیا و پۆڵۆنیا و لیتوانیا کرا و پارێزگارى هەولێر جەختی لەوە کردەوە کە لە پرسی کۆچ و کۆچبەران، پێویستە رەچاوی رەھەندە مرۆییەکان و پاراستنی ژیانی کۆچبەران بکرێت، لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی بیلارووسیا لە عێراق و تورکیا ڕایگەیان: "لەسەر سنوورەکانمانەوە ئاگادارى بارودۆخى سەختى ژیانى کۆچبەرانى، نە ئێمە و نە ئیوەش نامانەوێت کۆچبەران لەو دۆخەدابن، ئومێد دەکەین هەموولایەک هەماهەنگ بین لەناوچەکە بۆ هاوکارى و ئاسانکارى بۆ ئەوانەى دەیانەوێت ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە".