پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سوورى عێراقى کرد
سێشەمە 2021.11.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولیر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازیی لە یاسین ئەلمەعمووری، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی کرد.
لەدیدارەکەدا، کە بەڕێوەبەرى EJCC/ پارێزگاى هەولێر و هاوڕێ ئیحسان، بەڕێوەبەرى لقى هەولێرى کۆمەڵەى مانگى سوورى عێراقی ئامادەی بوون، تیشك خرایه سهر پهیوهندییهكانى نێوان ههردوو لاو و تهئكید له پهرهپێدان و كاركردنى پێكهوهیی كرایهوه، پاشان سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی کورتەیەکی لەبارەی کار و چالاکییە فریاگوزارییەکانی کۆمەڵەکەیان خستەڕوو، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر تەواوى پاڵپشتى و هاوکارى و هەماهەنگی پارێزگاى نیشانداو ئامادەیی هەموو ئاسانکاریەکی بۆسەرخستنى کارەکانیان دووپاتکردەوە.
لەتەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، باس لە بارودۆخی کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەرانى سنوورى پارێزگاى هەولێر کرا و سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی سوپاسى حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى هەولێریکرد لە میوانداریکردنی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەران لەکەمپەکان و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ سەر زێد و جێگە و شوێنەکانی خۆیان.