پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە هونەرمەند دلشاد کوێستانى کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە هونەرمەند دلشاد کوێستانى کرد

سێشەمە 2021.11.2، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولیر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازیی لە هونەرمەندى شێوەکار دلشاد کوێستانى کرد.
لەدیدارەکەدا، دواى ئەوەى هونەرمەند کورتەیەکى لەبارەى کارە هونەرییەکانى و ئەو کار و چالاکیانەى لەو ماوەیەى کە گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمى کوردستان پێشکەشکرد، پاشان گفتوگۆ لەبارەى ره‌وشى پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانى و گه‌شه‌پێدانى پایته‌خت و هونه‌رى شێوەکارى بەگشتیى كرا، جه‌ختیش لە پێویستى بایه‌خدان زیاتر به ‌ژیان و گوزه‌ران و به‌رده‌وامبوونى داهێنانى هونه‌ری لە هەرێمى كوردستان كرایه‌وه‌.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە هونەرمەند دڵشاد کوێستانى بۆ ئەنجامدانى کارە هونەرییەکانى و کردنەوەى پێشانگا لە زۆربەى وڵاتانى جیهان، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و ئامادەیی هەر هاوکارى و هەماهەنگی و ئاسانکارییەکى بۆ سەرخستنى کار و پڕۆژە هونەرییەکانی نیشاندا.