پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە نووسەری گەورەی تورکیا و دۆستی نزیکی کورد ئیسماعیل بێشکچی کرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە نووسەری گەورەی تورکیا و دۆستی نزیکی کورد ئیسماعیل بێشکچی کرد

ئەمڕۆ 2021.11.3 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە نووسەری گەورەی تورکیا و دۆستی نزیکی کورد (ئیسماعیل بێشکچی) و موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەران و کارگێڕی دەزگای وەقفی بێشکچی لە تورکیا و هەرێمی کوردستان و شاندێکى یاوەریان کرد.
لەدیدارکەدا، نووسەری گەورە و دۆستی نزیکی کورد (بێشکچی) کورتە باسێکى لەبارەى چەند پرسێکى گرنگى مێژوویی و قۆناغەکانى ئەو غەدر و زوڵمەى لەمێژوودا لە نەتەوەى کورد کراوە و بەشێک لەو توێژینەوە کەللتوریانەى کە نەیارانى کورد لە ڕێگەى هەندێک توێژەرەوە بەمەبەستى سڕینەوەى ناسنامەیى نەتەوەیی کورد لە کوردستان ئەنجامیانداوە کرد.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر وێڕای بەخێرهاتن و خۆشحاڵبوونی بەسەردانی نووسەری گەورەی تورکیا و دۆستی نزیکی کورد ئیسماعیل بێشکچی بۆ هەولێری پایتەخت و دیوانى پارێزگاى هەولێر، ئاماژەی بەوەدا کە هەولێر ماڵی بێشکچیە و ئەمڕۆش شەرفمەندین کە بەڕێزتان سەردانتان کردووین، هەموو خەڵکى کوردستان لەدڵەوە خۆشیان دەوێى، ئێمە خۆمان بە قەرزاری بەڕێزتان دەزانین و ئومێد دەکەین هەمیشە ساغ و سەلامەت و تەندروستبن و هەرچی لەتوانامان ئێمەش دا بێت بۆ بێشکچی و هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای وەقفی ئیسماعیل بێشکچی وەک پارێزگای هەولێر ئامادەین.