بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانكۆی نۆلج بۆساڵی 2020-2021 بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانكۆی نۆلج بۆساڵی 2020-2021 بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرپەرشتیاری گشتی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆكی زانكۆ سەڵاحەدین و بەرپرس و نوێنەری دەزگا حكومی و حزبی و تایبەتەكان و كەس و كاری قوتابیان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.11.3، لە ڕێوڕەسمێكدا ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانكۆی نۆلج بۆساڵی 2020-2021 بەڕێوەچوو.
سەرەتا بە ڕێوڕەسمی ڕۆشتنی قوتابیانی دەرچوو و مامۆستیان و ئەنجومەنی زانكۆ ئاهەنگەكە دەستی پێكردوو لە پاشان بە خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و دەقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان بە سروودی ئەی ڕەقیب ڕێوڕەسمەكە بەردەوام بوو، هەروەها بەم بۆنەیەوە چەند وتارێك خوێندرانەوە، لە كۆتایشدا لەلایەن پارێزگاری هولێر خەڵاتی تایبەت بەخشرایە یەكەمەكان لەسەر ئاستی زانكۆ و كۆلێژ و بەشەكان.