پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەسکرتێری لاوان و شاندێکی یاوەری کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لەسکرتێری لاوان و شاندێکی یاوەری کرد

چوارشەمە 2021.11.3، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە مەیسەر نهێلی، سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەدیدارەکەدا، وێڕای خستنەڕووی کار و چالاکییەکانی یەکێتی لاوان، تیشک خرایەسەر ئەو پڕۆژە و کارانەی یەکێتی لاوان بەنیازن لەداهاتوودا بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی لاوان ئەنجامی بدەن، لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لەئەنجامدانی کار و چالاکییەکانیان و دەستخۆشی لێکردن لەبەرامبەر بەشداریکردنی خۆبەخشانەییان لە هەڵمەتی پاککردنەوەی پاشماوەی لافاوەکەی هەولێر.