کۆنفرانسی شێرپەنچە و ڕێگاکانی چارەسەری ئەنجامدرا

کۆنفرانسی شێرپەنچە و ڕێگاکانی چارەسەری ئەنجامدرا

چوارشەمە 2021.11.3، بەئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەحمەد کانی بەرپرسی لقی2ی پارتی دیموکراتی کوردستان و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لەپسپۆران و پزیشکان، کۆنفرانسێکی تایبەت بە شێرپەنچە و ڕێگاکانی چارەسەری ئەنجامدرا، کە دوو ڕۆژ دەخایەنێ.
دوای پێشکەشکردنی وتاری وەزیری تەندروستی، لەلایەن پارێزگاری هەولێر و وەزیری تەندروستی و بەرپرسانی دیکە خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە پزیشکان و پسپۆڕان و نەخۆشخانە و ئەو کۆمپانیا و خێرخوازانە کرا کە ڕۆڵ و کاریگەریان هەبووە لە نەخۆشی شێرپەنچە و ڕێگای چارەسەرییەکانی.
لەکۆتایشدا پێشانگایکی تایبەت بە کەرستە و کەل و پەلی پزیشکی بەبەشداری چەندین کۆمپانیا کرایەوە.