لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە لافاوەکەى هەولێر ئەنجامدرا

لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە لافاوەکەى هەولێر ئەنجامدرا

پێنجشەمە 2021.11.4، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ساسان عەونى، وەزریى شارەوانى و گەشت و گوزار و د.محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بەدەرەنجامی لێژەکانی تایبەت سەبارەت بەو لافاوەکەی شارى هەولێر ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە موسا ئەحمەد، سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى و هێمن قادر و مەسعود کاڕەش، جێگرانى پارێزگار و ئارى ئەحمەد، بەڕێوەبەرى گشتییى ئاو و ئاوەڕۆکانى هەرێمى کوردستان و نەبەز عەبدولحەمید قایمقامى ناوەند و بەڕێوەبەرانى گشتیى وەبەرهێنان و دابەشکردنى کارەبا و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانیەکان ئامادەی بوون، دوای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی لێژنەکانی خەمڵاندنى زیانەکان و لێکۆلینەوە لە کەم و کوڕی و هۆکارەکانى دروست بوونى لافاوەکە، کۆبوونەوە چەند ڕێوشوێن و میکانزمێکی دیاریکرد بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە.