پارێزگاری هەولێر، هەڵمەتى پاککردنەوەى کۆرنیشى بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، هەڵمەتى پاککردنەوەى کۆرنیشى بەسەرکردەوە

شەمە 2021.11.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کەڕەش، جێگری پارێزگار و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوە چوونى کارەکان، هەڵمەتى پاککردنەوەى کۆرنیشى شارى هەولێرى بەسەرکردەوە کە بەگوژمەی 100 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر ، بەر لە وەرزی باران بارین و بۆ دروستنەبوونی کۆبوونەوەی ئاو و ڕوودانی لافاو لەشارى هەولێر دەستی پێکراوە.
لەبەسەر کردنەوەکەیدا پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە تیمەکانى پاککردنەوە و سەرۆکایەتى شارەوانى و سەرجەم ئەوانەکرد کە بەشدارن لەو هەڵمەتەدا، داواشى لە هاوڵاتییان کرد هاوکارى تیمەکانى شارەوانى بن و پاک و خاوێنى شارى هەولێر ببپارێزن چونکە ئەوە ئەرک و بەرپرسیاریەتى هەموو لایەکە.