پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى چاککردن و کۆنکرێتکردنى بەشێک لە کۆڵانەکانى گەڕەکى تەیراوەی بەسەرکردەوە

پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى چاککردن و کۆنکرێتکردنى بەشێک لە کۆڵانەکانى گەڕەکى تەیراوەی بەسەرکردەوە

شەمە 2021.11.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى چاککردن و کۆنکرێتکردنى بەشێک لە کۆڵانەکانى گەڕەکى تەیراوە کە بەگوژمەی 148 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر دەستی پێکراوە، بەسەرکردەوە.
لەبەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگارى هەولێر تەئکیدی لەوەکردەوە کە لەماوەى ڕابردوودا تەواوی ئەو پڕۆژانەی کە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، دەستیان پێکراوە کە بەشێکیان لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێرە و بەشێکى تریشیان لەسەر داهاتى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێرن، دەبێت لەماوەى دیاریکراوى خۆیاندا تەواوبکرێن.