پارێزگاری هەولێر گوندی کۆری بەسەر کردەوە

پارێزگاری هەولێر گوندی کۆری  بەسەر کردەوە

شەمە 2021.11.6، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بۆ لە نزیکەوە چاودێریکردنی پرۆسەی خاوێنردنەوەی، گوندی کۆری لە شاری هەولێر بەسەرکردەوە کە بەهۆی لافاوەوە زیانی بەرکەوتبوو.
پارێزگاری هەولێر بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و عەبولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی، دەستخۆشی لە تیمەکانی شارەوانی کرد بۆ ئەنجامدانی کارەکەیان، داواشی کرد پاش تەواوبوونی هەموو خاوێنکردنەوەکه، جارێکی دیکە سەرلەبەری خاوێن بکەنەوە و هیچ شوێنەوارێکی لافاو لە گەڕەکەدا نەمێنێت.
پارێزگاری هەولێر، بەڵێنی ڕێزدار مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە نزیکەوە بە هاووڵاتییان و دانیشتوانی گوندی کۆری ڕاگەیاندن کە حکومەت بەبێ جیاوازی قەرەبووی هەموو ماڵە زیانلێکەوتووەکان دەکاتەوە.