پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکی ئۆپراسیۆنەکانی یونسێف لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکی ئۆپراسیۆنەکانی یونسێف لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد

یەکشەمە 2021.11.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگای هەولێر، پێشوازی لە پۆڵ ئەدواردز، سەرۆکی ئۆپراسیۆنەکانی یونسێف لە عێراق و خاتوو جولی سەرۆکی رێکخراوی یونسێف لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، کە سروە رسول، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و ڕووبەڕوو بوونەوەی قەیرانەکان، ئامادەی بوو، باس لە بارو دۆخی پەنابەران و پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆکان و هەماهەنگی نێوان پارێزگا و یونسێف کرا، هەروەها گفتوگۆ لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی رێکارەکانی پرۆژەی ئاوی کەورگۆسک کرا.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، سوپاسی رێکخراوی یونسێفی کرد لە بەرامبەر ئەو پڕۆژە و هاوکاریانەی لە ناوە و دەرەوەی کەمپەکان ئەنجامیانداوە و داواشی کرد لە ئەنجامدانی پڕۆژە و هاوکاریەکانیان بەردەوامبن.
هەروەها راگەیاند: سەرباری زۆری ئاوەرەکان لە سنوری پارێزگای هەولێر کە ژمارەیان زیاترە لە (374,000) سێ سەد و حەفتا و چوار هەزار ئاوارەیە، کۆمەک و هاوکاری رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ کەمپەکانی پەنابەران و ئاوەرەکان کەمی کردوە. ئەوەش بووتە بارگرانییەکی زۆر لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لە کۆتاییدا، رێکخراوی ناوبراو سوپاسی رۆڵی گەورەی پارێزگاری هەولێریان کرد لەبەرامبەر ئەو هاوکاری و ئاسانکاریانەی کە پێشکەش بە رێکخراوەکە کراوە، هەروەها بەڵێنیاندا وەک هاوبەشێک لە پێشکەشکردنی پڕۆژەکان بەردەوامبن، بە تایبەتی لە بواری ئاو و ئاوەڕۆکان.