بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر بەڕێوەچوو
یەکشەمە 2021.11.7، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند، لەپرۆسەیەکی ئازاد و دیمکراسیدا هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر بەڕێوەچوو.
دوای خوێندنەوەی ڕاپۆرتی کارگێڕی و دارای بۆ ئامەدەبوان و دەنگدان لەسەری، دەستکرا بە پڕۆسەی هەڵبژاردن و هەریەک لە پارێزگاری هەولێر و قایمقامی ناوەند وەکو دەستەی گشتیی یانەی وەرزشی هەولێر دەنگیاندا.
جێگەی باسە، هەر چوارساڵ جارێک، هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر بەبەشداری 302 ئەندامی دەستەی گشتیی ئەنجامدەدرێت و تێیدا 11 ئەندام هەڵدەبژێردرێت، 9 وەک دەستەی کارگێڕی و 2 وەک یەدەگ، تاوەکو ئێستاش هەریەک لە عه‌بدوڵڵا مه‌جید به كۆكردنه‌وه‌ی 163 ده‌نگ و سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به كۆكردنه‌وه‌ی 149 ده‌نگ و
ئه‌حمه‌د شوكر به كۆكردنه‌وه‌ی 129 ده‌نگ به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر دیاریكراون.