پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە ئەندامانی دەستەی نوێی کارگێڕی یانەی هەولێر کرد
دووشەمە 2021.11.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەند، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە ئەندامانی دەستەی نوێی کارگێڕی یانەی هەولێر کرد.
لەدیدارەکەدا، پارێزگاری هولێر وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەرکەوتنی بۆ خوستن و ڕایگەیاند: "ئومێد دەکەین بۆ لەمەودوا بەگڕوتینی زیاتر هەموو هەوڵەکانتان بخەنەگەڕ بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی یانەی هەولێر، وەکو پارێزگای هەولێریش هەرچیەک لەتواناماندابێت لەپاڵپشتی و هاریکاری و هاوکاریتان، درێغی لێناکەین".
جێگەی باسە، دوێنێ یەکشەمە 2021.11.7، له هۆڵی رۆشنبیری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، له هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر 306 ئه‌ندام مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، ته‌نیا 263 ئاماده‌ی ده‌نگدانه‌كه بوو و 9 کەس وەک دەستەی کارگێڕی و 3 کەسیش وەک ئەندامی یەدەگی دەستە هەڵبژێردران.