لەژێر چاودێرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وێستگەی مۆبایلی 132 که‌یڤی کارەباى دیبەگە کرایەوە

لەژێر چاودێرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وێستگەی مۆبایلی  132 که‌یڤی کارەباى دیبەگە کرایەوە

لەژێر چاودێری رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەمە 2021.11.9، بەئامادەبوونى، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەمەراسیمێکدا، وێستگەی مۆبایلی دیبەگە و ڕاکێشانى فیدەرەکانى کارەبا بەگوژمەی ( 2 ملیار و 15 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە گوندی ( گۆزە بانكە)ى کەندێناوە کرایەوە، کە گرفتى بار زۆرى 23 گوندى سنوورەکە چارەسەر دەکات.
لە ڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە بریکارى وەزارەتى کارەبا و قائیمقامى قەزایی مەخمور و بەڕێوەبەرى گشتیی دابەشکردنى کارەباى هەولێر و بەڕێوەبەرى ناحییەى دیبەگە و ژمارەیەک لە ئەندازیاران و بەرپرسانى دیکەى ناوچەکە ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر وێڕاى سوپاس بۆ ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیر و وەزارەتى کارەبا، بۆ ئەنجامدانى هەموو ئەو پڕۆژانەى لە پێناو باشترکردنى دۆخى کارەباى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدراون، دەستخۆشى لە بەرێوەبەرایەتى گشتیى دابەشکردنى کارەبا و بەڕیوەبەرایەتییەکانی کرد و ڕایگەیاند: "کردنەوەى ئەم پڕۆژەیە بە تەئکید ڕۆڵێکى کاریگەرى دەبێت لە کەمکردنەوەى بارزۆرى و گرفتەکانى کارەبا لە دیبەگە، قەراج، کەندێناوە، لەپلانى کارەکانماندا لەگەڵ وەزارەتى کارەباش لەڕێگەى تیمى قائیمقامیەتەکان و بەریوەبەرایەتییەکانى کارەبا لە هەماهەنگیداین بۆ ڕێگریکردن لە ئەنجامدانى زێدەڕۆیی و ئەنجامدانى سەرپێچى لەسەر تۆڕەکانى کارەباى نیشتیمانى کە لەپێشوتریشدا لە هەڵمەتێکدا بە چڕى کارمان لەسەر ئەو بابەتەکردووە و ئێستاش بەردەوامین، داواش لە هاوڵاتییان دەکەین هاوکارمان بن".