پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە نوێنەری وەزارەتی پەروەردەی عێراق کرد
چوارشەمە 2021.11.10، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لەمەحمود حوسێن، نوێنەری وەزارەتی پەروەردەی عێراق لەهەولێر و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، کە بەڕێوەبەری EJCC/پارێزگای هەولێر ئامادەی بوو، باس لە پێداویستییەکانی قوتابخانە و خوێندنگا تایبەتەکانی قوتابیانی کەمپەکان کرا و جەخت لەدابینکردنی پێداویستییەکانیان کرایەوە. لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای تەئکیدکردنەوە لە هەماهەنگی و هاوکاریی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پارێزگای هەولێر و وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ڕایگەیاند: "وەکو پارێزگای هەولێر ئەوەی لەتواناماندابێت بۆ یارمەتیدان و هاریکاری ئاوارە و لێقەومانی کەمپەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و قوتابیانی ئامادەین".
لەکۆتایدا، شاندی میوان سوپاسی پارێزگاری هەولێریان کرد کە بەردەوام و بەدڵسۆزییەوە لە خەمی دابینکردنی پێداویستی و کەم و کوڕی و چارەسەری گرفتەکانی خوێندن و قوتابخانە و قوتابیانی ئاوارەکانی کەمپەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دایە.