یانەى هەولێر گەیشتە قۆناغی شازدەی جامی عێراق
چوارشەمە 2021.11.10، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ژمارەیەکى دیکە لە وەرزشوانان و وەرزش دۆستان، لەیاریگاى نێودەوڵەتى شەهید فرانسۆ هەریرى یارى نێوان یانەی ھەولێر و یانەى روومادی، لەخولی عێراق ئەنجامدرا.
دواى یاریەکى بەهێز لەنێوان هەردوو یانە، یانەى هەولێر توانى بە ئەنجامی یەکلاکەرەوەی سزا (4 - 3) لەیانەی روومادی بباتەوە، بەو ئەنجامەش یانەی ھەولێر توانی بگاتە قۆناغی شازدەی جامی عێراق.