لەژێر چاودێرى پارێزگارى هەولێر، لە ڕۆژى میهرەبانى پەیمانگەی نابینایانی یادى 41 ساڵهی دامهزراندنی خۆى کردەوە
شەمە 2021.11.13، لەژێر چاودێرى و بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و یوسف چاوشین، بهڕێوهبهری گشتی چاودێری و گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی ههولێر، لەڕێورەسمێکدا، پەیمانگاى نابینایانى کوردستان لە ڕۆژی جیهانی میهرهبانی یادە 41 ساڵەى دامەزراندنى خۆى کردەوە.
لەڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر لەوتارێکدا وێڕاى پیرۆزبایی بە بۆنەى 41 ساڵهی دامهزراندنی پەیمانگەی نابینایانی کوردستان، کە توانیویەتى لەوماوەیەدا خزمەتێکى گەورەى مرۆیی پێشکەش بە خاوەن پێداویستى تایبەت بکات، تەئکیدى لەوەکردەوە پارێزگاى هەولێر هەرچی لە توانادابێت بۆ خزمەتکردنى ئەم چین و توێژە درێغى لێناکرێت، ڕاشیگەیاند: "لەکاتێکدا ئەو یادەدەکەینەوە کە ساڵڕۆژى جیهانى میهرەبانییە و هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادى دامەزراندنى پەیمانگاکەتان، پێویست دەکات هەموو ژیان و خۆشى و ناخۆشیەکانى ئەو ئازیزانەمان لە بەرچاووبێت کە بەشێک لە جەستە و پێداویستیەکانى ژیانیان لەدەست داوە، وەکو حکومەتى هەرێمى کوردستان و پارێزگاى هەولێریش بەئەرکى سەرشانى خۆمانى دەزانین ئەوەى لەتواناماندابێت بۆ خزمەتگەیاندن بەم چین و توێژە درێغى لێناکەین".
پاشان لەلایەن رێکخراوی "ETTC"ى ئەڵمانى بەهەماهەنگى EJCC/ پارێزگاى هەولێر چەندین کەل و پەل و پێداویستى تایبەتى بۆ پەیمانگاکە دابینکرد و ئینجا لەلایەن پارێزگارى هەولێر، خەڵاتى رێزلێنان پێشکەش بەو کەسانە کرا کە ڕۆڵى دیار و بەرچاوویان هەبووە لە خزمەت گەیاندن بە نابینایانى پەیمانگاکە، لە کۆتایشدا پارێزگارى هەولێر بەیاوەرى قائیمقامى ناوەند و بهڕێوهبهری گشتیی چاودێری و گهشهپێدانی كۆمهڵایهتی ههولێر، یەکە یەکە بەش و هۆڵەکانى خوێندنى پەیمانگەى نابینایانى بەسەر کردەوە و لە نزیکەوە لەکەم و کوڕی و پێداویستیەکانى کۆڵییەوە و دڵنیای کردنەوە ئەوەى لەتواناى پارێزگاى هەولێر دابێت بۆیان دەستەبەر دەکرێت.