بەسەرپەرشتی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرجەم قائیمقامەکان ئەنجامدرا

بەسەرپەرشتی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرجەم قائیمقامەکان ئەنجامدرا

یەکشەمە 2021.11.14، بەمەبەستی پتر خزمەتکردنى هاوڵاتییان و گرنیدان بە پڕۆژەکانی پەرەپێدانى پارێزگای هەولێر و هاوکاری و پاڵپشتیکردنی زیاتری دیوانى ئەنجومەنى وەزیران بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنوورى پارێزگاى هەولێر، بەسەرپەرشتی د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونى ئەندازیار عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرجەم قائیمقامەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدرا.
لەسەرەتاى کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوى پاڵپشتی و هاوکاری سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى بۆ پارێزگای هەولێر دووپاتکردەوە و تەئکیدى لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ پڕۆژەکانى پەرەپیدانى پارێزگاى هەولێر بۆ ساڵى 2022 کردەوە، پاشان هەموو ئاسانکارییەک و هاوکاری و پاڵپشتییەکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنوورى پارێزگای هەولێر نیشاندا، لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەخێرهێنانی گەرمییان، سوپاسی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ هەموو ئەو پاڵپشتی و هاوکارییەی کە لە چ لە ڕابردوو و چ لەئێستادا پیشکەشى پارێزگای هەولێریان کردووە، جەختیشى لەوەکردەوە کە لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵى 2021، لە ژێر فەرمان و ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە زۆربەى ئەو شوێنانەی پێویستى کردووە لە گەڕەکە هەژارنشینەکان و کۆمەڵگا و ناحییە و قەزا و گوندەکان بەشێوەیەکى یەکسان لە نێوان شار و دەرەوەی شار پلان داڕێژراوە و دەست بە ئەنجامدانى پڕۆژەکان کراوە، کە لەئیستادا بەشێک لەو پڕۆژانەش تەواو بوون و بەشێکى تریشیان لە تەواوبووندان، بۆساڵى ئایندەش بەهەمان شێوە وەکو پارێزگاى هه‌ولێر، لە پلان و بەرنامەدایە له‌و شوێنانه‌وه‌ ده‌ست بە پڕۆژه‌ و كاره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان بکەین كه‌ كه‌مترین ده‌ستى خزمه‌تگوزارییان پێگه‌یشتووه‌ یان له‌ڕابردوودا نه‌توانراوه‌ وه‌ك پێویست خزمه‌تیان بكرێت.
لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، دوای گفتوگۆ لەگەڵ ئامادەبووان لەبارەی تەرخانکردنی بڕی بودجەی پێویست و زەرورەتى ئەو پڕۆژە خزمەتگوزرایانەى کە پێویستن لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامبدرێت، کۆبوونەوە بڕیاری پێویستیدا.