سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگارى هەولێر، پێشوازیان لە سەرۆکى زانکۆکانى (سەڵاحەدین و زانکۆ پزیشکى و پۆڵیتهكنیكی هەولێر و بۆردی کوردستان) کرد
یەکشەمە 2021.11.14، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونى ئەندازیار عەلى ڕەشید، سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازیان لە سەرۆکى زانکۆکانى (سەڵاحەدین و زانکۆ پزیشکى و پۆڵیتهكنیكی هەولێر و بۆردی کوردستان) کرد.
لەدیارەکەدا، باس لەرۆڵى زانکۆکانى کوردستان بەتایبەتى زانکۆکانى سەڵاحەدین و زانکۆ پزیشکى و پۆڵیتهكنیكی هەولێر کرا لە ڕووى کواڵیتى و ئاستى زانستى و ئەکادیمى کە لە زانکۆ پێشەنگەکانى کوردستانن، لەوبارەیەشەوە ئاماژە بەوەدرا کە دەبێت کارى زیاتر بکرێت بۆ ئەوەى ناو و ناوبانگى زانکۆکانى هەولێرى پایتەخت ڕەنگدانەوەى زیاترى هەبێت. بۆ ئەومەبەستەش لەلایەن سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر و سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر، ئامادەیی هەموو هاوکار و هەماهەنگییەک نیشاندرا.
لەکۆتایشدا، لەلایەن ئامادەبووانەوە چەند پێشنیازێک خرانەڕوو و گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بە گەڵاڵەکردنى چەند ڕاسپاردەیەک بۆ باشتر بەڕێوەچوونى کارەکان و چۆنیەتى جێبەجێکردنى هەنگاوەکانى داهاتوو چەند بڕیارێکى پێویست وەرگیرا.