سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگارى هەولێر، سەردانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگارى هەولێر، سەردانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد

یەکشەمە 2021.11.14، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شاندێکی یاوەریان، سەردانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەولێری پارتییان کرد و لەلایەن کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیان لێکرا.
لەدیدارەکەدا، کەهەریەک لە بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی16 و هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی لقی24 سەفین و كرمانج عەبدوڵا، بەرپرسی لقی 23ی قەرەچوغی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی بەرنامە و پلان و ستراتیژیەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر بۆ گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لەسێکتەرەکانی ئاو، کارەبا، ڕێگاو بان، کرا و تیشک خرایە سەر داوا و داخوازی هاوڵاتییان و ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنوری لقەکان و جەخت لەهەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوولا کرایەوە لە پێناو خزمه‌تكردنى زیاترى هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر.