پارێزگارى هەولێر، یەکەمین پێشانگاى نێودەوڵەتى پۆرترێتى کردەوە
دووشەمە 2021.11.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەگەلەرى میدیاى شارى هەولێر یەکەمین پێشانگاى نێودەوڵەتى پۆرترێتى کردەوە.
لەپێشانگەکەدا کە هەریەک لە فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و هیوا سوعاد، سەرۆکى لقى هەولێرى سەندیکاى هونەرمەندان و سەرۆکى یەکێتى فۆتۆگرافەرانى عێراق و ژمارەیەکى دیکە لە فۆتۆگرافەر و هونەرمەندان ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى تابلۆکانی پێشانگاکە دەستخۆشى لە ڕێکخەرانى کرد و هیوای سەرکەوتنى بۆ بەشداربووان خواست.
جێگەى باسە، یەکەمین پێشانگاى نێودەوڵەتى پۆرترێت، بەبەشدارى 75 فۆتۆگرافەرى عێراقى و بەشێکى زۆر لە وڵاتان کراوەتەوە و زیاتر لە 90 تابڵۆى پۆرترێتى فۆتۆگرافى تێدا نمایشکراوە.