پارێزگارى هەولێر، لەسەر قەڵاى هەولێر، پێشانگایەکى شێوەکارى کردەوە
سێشەمە 2021.11.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەئامادەبوونى ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەى گشتیی گەشت و گوزرا و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و نوێنەرى یونسێف و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان لەڕۆژى جیهانى لێبوردەیی و پێکەوە ژیان، لەسەر قەڵاى هەولێر، پێشانگایەکى تایبەتى شێوەکارى کردەوە.
پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى تابلۆکانی پێشانگاکە دەستخۆشى لە ڕێکخەرانى کرد و هیوای سەرکەوتنى بۆ بەشداربووانى خواست.